میلان ھەوڵی بەدەستھێنانی نولیتۆ دەدات
لەگەڵ ئەوەی ئەم وەرزە نولیتۆ یاریزانی یانەی سەلتافیگۆی ئیسپانی توانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات لە خولی یانەکانی ئیسپانیا بۆیە لە ئێستادا لەلایەن ژمارەیەک لە یانەکان بۆتە جێگای چاو تێرمانینی ئەم یاریزانە، یانەی میلانی ئیتالیش لە ئێستاوە کاری بۆ ئەوەی کردوە ئەم یاریزانە بگوازێتەوە خولی یانەکانی ئیتالیا ، بەرپرسانەی یانەی میلان جگە لەم یاریزانە ھەوڵی بەدەستھێنانی چەندین یاریزانی تر دەدەن، ھاوینی ئەمساڵ بکەنە ھەلێک بۆ ئەوەی کۆمەلێک یاریزان بگوازنەوە جگە لە ھێنانی ڕاھێنەرێکی بەتوانا بۆ تیپەکەیان، جگە لە یانەی میلان ھەریەک لە یانەکانی بەرشلۆنە و ڤالنسیا وئەتلەنتیکۆ مەدرید ھەوڵی گواستنەوەی ئەم یاریزانە دەدەن ، تاکو ئێستاش نولیتۆ بڕیاری کۆتایی نەداوە کە ئایا لە وەرزی نوێ پەیوەندی بە چ یانەیەک دەکات.
کارزان کانەبی
