باڤارییەکان و تۆپچیەکان شەڕی بەدەستھێنانی یاریزانێک دەکەن

باڤارییەکان و تۆپچیەکان شەڕی بەدەستھێنانی یاریزانێک دەکەن
باڤارییەکان و تۆپچیەکان شەڕی بەدەستھێنانی یاریزانێک دەکەن
ھەردوو یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی و ئەرسناڵی ئینگلیزی کێبرکێ دەکەن لەسەر بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزانی سویسری شاکای یاریزانی یانەی مونشگلدباخی ئەڵمانی بۆ ئەوەی لە ھاوینی ئەمساڵ گرێبەستی لەگەڵ واژوو بکەن، رۆژنامەکانی ئەڵمانیاش ئەوەیان ئاشکرا کردوە لەگەڵ دەست بەرکاربوونی ئەنچلۆتی ڕاھێنەری نوێ یانەی باڤاری بەنیازە ژمارەیەک یاریزانان لەگەڵ خۆیان بگوازنەوە ریزی یانەی باڤاری بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێ بە شێوەیەکی باشتر دەربکەون ھەر چەندە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاش لەسەر دەستی یانەی ئەتلەنتیکۆ مەدرید دووخرانەوە بۆیە ڕاھێنەرە ئیتالیەکە لە ئێستاوە پلانی تۆکمەی داناوە ھێنانی شاکای لەسەر داوای ئەنچلۆتی دەبێت، ئەرسن فینگەریش دەوێت ئەم یاریزانە بگوازێتەوە ریزی یانەی تۆپچیەکانی ئینگلتەرا لە ئێستاش گفت و گۆیەکان لەگەڵ ئەم یاریزانە بەردەوامە.
کارزان کانەبی
Top