پاریس سان جێرمان گرنگی بە یاریزانێکی لیستەر ستی دەدات

پاریس سان جێرمان گرنگی بە یاریزانێکی لیستەر ستی دەدات
پاریس سان جێرمان گرنگی بە یاریزانێکی لیستەر ستی دەدات
دوای ئەوەی یانەی لیستەر سیتی لە مێژووی یانەکەی بۆ یەکمجار توانی نازناوی خولی نایابی یانەکانی ئینگلیزی بەدەست بھێنێت، لە ئێستاشدا یاریزانانی یانەکە بوونەتە جێگای متمانەی یانەکانی تر بۆ ئەوەی بیان گوازنەوە ریزی یانەکانیان یەکێک لەم یاریزانانەش کە ئەمساڵ ئاستی شایستەی پێشکەش کردوە لەگەڵ یانەی لیستەر سیتی نکولۆکانتی یاریزانی بەڕەگەز فەرەنسی یانەکەیە بۆیە چەند یانەیەک ھەوڵی گواستنەوەی دەدەن لە ھاوینی ئەمساڵ، رۆژنامەی دیلی میلی بەریتانی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە ھەوڵی ئەوەدا کانتی فەرەنسی ڕازی بکات بۆ یاری کردنی لە یانەکەی پایتەختی فەرەنسا ، بەڵام تاکو ئێستاش لەلایەن خۆیانەوە بەرپرسانی یانەی لیستەر کە ئەمساڵ بۆ یەکمجار لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەردەکەون ھیچ بڕیارێکیان لەسەر چارەنووسی ئەم یاریزانە فەرەنسیە نەداوە.
کارزان کانەبی
Top