دوو یانەی کوردستان گەیشتە چوار گۆشەی زێرین
دوو یانەی کوردستان گەیشتە چوار گۆشەی زێرین
لە میانی یارییەکانی خولی تۆپی پێی کچانی یانەکانی عێراقی کە یارییەکانی خولەکە بەبەشداری ھەشت یانەی شارەکانی عێراقی کە دابەشکرابوون بەسەر دوو کۆمەڵە یارییەکانی بەرێوە دەچوو، ھەردوو یانەی کچانی زێرەڤانی شاری دھۆک و گازی باکووری شاری کەرکووک سەرکەوتن بۆ یارییەکانی چوار گۆشەی زێرینی خولەکە شان بە شانەی ھەریەک لە کچانی قوەی جەوییە و بلادی لە کۆمەلەکەی تر ، کچانی زێرەڤانی بە پلەی یەکەم سەرکەوت و توانی سێ سەرکەوتنی یەک لەدوای یەک تۆماربکات و ئەمساڵیش کچانی زێرەڤانی جیاواز لە تیپەکانی تر پشتیان بە چەندین یاریزانی بەتوانا بەستووە بۆ گەیشتن بە یارییەکانی کۆتایی ژمارەیەک یاریزانی بەتواناشی ھێناوەتە ریزی یانەکەی لە شارەکانی تر، ئەنجامەکانیشی وەکو پێویست بووە لە دواین یاریشیدا بە ئەنجامی(٨-٠)گۆڵ لە کچانی سەورەی کەرکووکی بردەوە ، بڕیاریشە یارییەکانی قۆناغی چوارگۆشەی لە رۆژانی داھاتوو بەرێوە بچێت، ئەم خولەش بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی عێراقی بەرێوە دەچو.
کارزان کانەبی
