سبەی پێشمەرگەی سلێمانی و کۆیە، سیروانی نوێ و گازی باکوور بەیەک دەگەن

سبەی پێشمەرگەی سلێمانی و کۆیە، سیروانی نوێ و گازی باکوور بەیەک دەگەن
لەچوار گۆشەی زێرینی خولی پلە یەکی کوردستان
سبەی پێشمەرگەی سلێمانی و کۆیە، سیروانی نوێ و گازی باکوور بەیەک دەگەن
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی گەڕی سێ یەمی قۆناغی یەکەمی چوار گۆشەی زێرینی خولی پلە یەکەکانی کورستان بڕیارە سبەی چوارشەممە دوو یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوە بچێت، لە شاری سلێمانی و لەسەر یاریگای فەرماندەیی تایبەت بە یانەی پێشمەرگە یانەی کۆیە لە یارییەکی بەھێز و زەحمەتدا دەبێتە میوانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی پێشمەرگە ئامادەکارییەکی باشیان کردوە و ھیچ گرفتێکیان و چاویان لە بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکەیە بۆ ئەوەی بێنەوە نێو خانەکانی کێبرکێ کردن لەسەر بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە، لەبەرامبەریشدا یانەی کۆیە بۆ سێ خاڵ دەچێتە سلێمانی بۆ ئەوەی زیاتر خۆی لە خانەکانی پێشەوەی ریزبەندی یانەکان قامیتر بکات، لەبارەی ئەم یارییەش سەردار ساڵح ڕاھێنەری پێشمەرگەی سلێمانی بەسایتی گولانی گوت" ئامادەکارییەکی زۆر باشمان ئەنجامداوە و چاومان لەوەیە بتوانین لە دەروازەی کۆیەوە بچینە نێو کێبرکییەکان و پلانی باشمان داناوە بۆ ئەوەی خۆمان بگەینەوە ریزی پلە نایابی کوردستان، لەلایەکی دیکەوەش یانەی سیروانی نوێ لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی گازی باکووری شاری کەرکووک دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە ئامادەکاری باشیان کردوە بۆ ئەوەی بتوانن سەرکەوتن بەسەر ئەوی تریان بەدەست بھێنین و خۆیان لە لوتکەی ریزبەندی یانەکان ببینەوە ، ھەردوو یارییەکەش لەکاتژمێر٣٠-٤ئێوارە بەرێوە دەچێت.
١-گازی باکوور٤خاڵ
٢-سیروانی نوێ٣خاڵ
٣-کۆیە٣خاڵ
٤-پێشمەرگەی سلێمانی١خاڵ
Top