لیستر سیتی نزیكە لە بە دەستهێنانی خەونەكەی

لیستر سیتی نزیكە لە بە دەستهێنانی خەونەكەی
یانەی لیستر سیتی چاوەروانی یارییەكی چارەنووسازە لە نێوان هەردوو یانەی چێلسی و تۆتنهام هۆتسبێر،بۆ دیاریكردنی پاڵەوانی خولی نایابی ئینگلیزی لەم وەرزدا، بە دۆراندن یاخود یەكسانبوونی تۆتنهام لیستر سیتی بەفەرمی دەبێتە پاڵەوانی خولەكە بۆ جاری یەكەم لە مێژووی خۆیدا، بەڵام چ روو دەدات ئەگەر لیستر سیتی ببێتە پاڵەوان.
- یاریزانی پێشووی بەناوبانگی ئینگلیزی و یانەی لیستر سیتی گاری لینكر، كە ئێستا بەناوبانگترین پێشكەشكاری بەرنامەی وەرزشیە لە كەناڵی (BBC) لەگەڵ رۆیشتنی تەنیا 16 هەفتە لە خولی ئینگلیزی راگەیاند(ئەگەر لیستر سیتی بووە پاڵەوانی خولی ئینگلیزی، ئەوە پرۆگرامەكەم بە جل و بەرگی ژێرەوە پێشكەش دەكەم)، دوای ئەوەی لیستر تەنیا پێویستی بە یەك بردنەوە هەبوو یاخود بە دۆرانی تۆتنهام هەبوو، دووبارە گاری لینكر گوتی: (شتێكی چاوەروانەكراوە، وا باشە بە دوای جل و بەرگی ژێرەوە بگرێم).
- یاریزانی پێشووی بەناوبانگی میسری و شیكەرەوەی كەناڵی (BEIN SPORTS) لە كاتی شیكردنەوەی یارییەكانی خولی ئینگلیزی گوتی: ئەگەر یانەی لیستر سیتی بووە پاڵەوان ئەوە لە نێو ستۆدیۆی (BEIN SPORTS) بەشێوەیەكی راستەوخۆ قژم دەتاشم.
- رانێری گرێبەستی لەگەڵ یانەی لیستر سیتی مۆركرد بۆ ئەوەی تەنیا لەم وەرزە لە خولی نایابی ئینگلیزی بمینێتەوە، كەچی نزیكە لە بەدەستهێنانی نازناوی خولەكە، بۆیە لە گرێبەستی رانێری لەگەڵ یانەكە چەند خاڵێكی تێدایە بەمشێوەیە: 1- ئەگەر لیستر سیتی بووە پاڵەوانی خولی ئینگلیزی ئەوە راهێنەری رانێری بە بری (7.33)ملیۆن دۆلار وەكو پاداشت وەردەگرێت.
2- ئەگەر لیستر سیتی لە رێزبەندی سەرەوەی پلەی 18 بە دەستبهێنێت لە پلەیەك بری (100) هەزار جنیە ئەسترلینی وەردەگرێت و ئێستا یانەكە نزیكە لە بە دەستهێنانی پلەی یەكەم ئەوە نزیكەی (1.7) ملیۆن جنیە ئەسترلینی وەردەگرێت.
- چەندین كۆمپانیای تایبەت بە پێشبیەنیەكان لەگەڵ بە دەستهێنانی لیستر سیتی نازناوی خولی ئینگلیزی تووشی دۆرانێكی گەورە دەبن، كە دەگاتە (14.55) ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی.
- ئەگەر یانەی لیستر سیتی بووە پاڵەوان، ئەوە ئەكتەری بەناوبانگ تۆم هانكس برە پارەیەكی خەیاڵی بە دەست دەهێنێت، چونكە پێش دەستپێكردنی خولی ئینگلیزی پێشبینی ئەوەی كردبوو، كە یانەی لیستر سیتی دەبێتە پاڵەوانی خولی ئینگلیزی.
رێبین رەمزی
Top