پلیگرینی مەشقی یانەی میلان لە ئەستۆ دەگرێت
ھەر چەندە ئەم وەرزە ھەولێکی ناخۆش بە مانوێل پلگرینی ڕاھێنەری بەڕەگەز چیلی و یانەی مان سیتی ئینگلیزی درا بە نوێ نەکردنەوەی گرێبەستەکەی و دانانی پیپ گواردێلا لە شوێنی بۆ سەرپەرشتی کردنی یانەی مان سیتی، ئەم ڕاھێنەر لە ھەوڵی ئەوەیە لەگەڵ یانەیەکی تر رێک بکەوێت بۆ سەرپەرشتی کردنی مەشقی یانەکەی ، رۆژنامەی دیللۆسپۆرتی ئیتالی ئەوەی ئاشکرا کردوەکەوا ڕاھێنەری مان سیتی ئەوەی ئاشکرا کردوەکەوا لە ھەوڵی ئەوەیە لەگەڵ یانەی میلانی ئیتالی رێک بکەوێت بۆ سەرپەرشتی کردنی ئەم تیپە ئیتالیە، ئەم رۆژنامە ئیتالیە ئەوەشی ئاشکرا کردوە کەوا کە پلیگرینی بە شێوەیەکی باش ئامادەکاری کردوە بۆ ئەوەی ئەم یانەیە لە ئەستۆ بگرێت و یانەی میلان بباتە بارێکی باشتر لە وەرزی نوێ خولی ئیتالی لەگەڵ ناوبراویش ماریسلۆ لیپی وەکو یاریدەدەر بەیەکەوە مەشقی یانە ئیتالیەکە بەرێوە ببەن، پلیگرینی لە شوێنی برۆکی ڕاھێنەری لاوانی یانەکە دەست بەرکار دەبێت.
کارزان کانەبی
