کارلۆس : ریال مەدرید دەگاتە یاری کۆتایی
دوای ئەوەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە وڵاتی ئینگلتەرا لەگەڵ یانەی مان سیتی بەبێ گۆڵ یەکسان بوون لە ئێستاشدا یاریزانان و ھاودارانی یانەکە دڵنیاین لەوەن کەوا ریال مەدریدی ئیسپانی دەگاتە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، رۆبەرت تۆ کارلۆس یاریزانی پێشووی یانەی ریال مەدرید و ھەڵبژاردەی بەرازیل لە لێدوانێکی بۆ تەلەفزیۆنی فەرمی یانەی ریال مەدرید ئەوەی ئاشکرا کرد کەوا دڵنیام یانەی ریال مەدرید سەردەکەوێت بەسەر یانەی مان سیتی ، لە چاوی ھەواداران و یاریزانان ئەوە دەبینم کەوا یاریزانانی تیپەکە روحیەتی سەرکەوتن لەلایان بوونی ھەیە و دەتوانن ئەم بەربەستە بە ئاسانی دەرببڕن ، ھەر چەندە یارییەکە یارییەکی زەحمەت دەبێت بۆ ھەردوو تیپ بەڵام ریال دەتوانێ سەرکەوێت بۆ یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا .
کارزان کانەبی
