یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چەند بریارێكی گرنگی دا

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چەند بریارێكی گرنگی دا
ئەمرۆ شەممە لە بارەگای خۆیدا یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و چەند راسپاردێكی گرنگی راگەیاند.
1- دوای جەژنی رەمەزانی پیرۆز كۆبوونەوەی هونەری لەگەڵ نوێنەرانی یانەكانی فۆتسالی كچانی نایاب و پلە دووی كوردستان ئەنجام دەدرێت، لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی خولەكە.
2- لە یاری نێوان هەردوو یانەی هەولێر و پێشمەرگەی هەولێر لە خولی نایابی فاست لینكی كوردستان بەهۆی هەلسوكەونی دوور لە گیانی وەرزشی و جوێندان و نانەوەی گرفت كێشە بریاردرا:
أ- راگرتنی یاریزانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر (ئەحمەد سالار) ژمارە (20) بۆ چوار یاری لە وەرزی (2016-2017).
ب- غەرامكردنی بە بری 250.000 دوو سەد و پەنجا هەزار دینار و پێویستتە غرامەكە تسلیمی ژمێریاری یەكێتیەكەمان بكات و دوای تەواوبوونی سزایەكە، بەفەرمی دەبێت داوای لێبوردن بكات.
ج- راگرتنی سەڵاح مستەفا یاریدەدەری پزیشكی یانەی پێشمەرگەی هەولێر بۆ سێ یاری لە وەرزی (2016-2017) بەیاوەرینەكردنی تیپەكەی و غەرامكردنی بە بری (250.000) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار و پێویستە دوای تەواوبوونی سزایەكی داوای لێبوردن لە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بكات.
د- راگرتنی چەتۆ نوری خزمەتگوزاری یانەی پێشمەرگەی هەولێر بۆ سێ یاری بەیاوەرینەكردنی تیپەكەی لە وەرزی (2016-2017) و غەرامەكردنی بە بری (250.000) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار و پێویستە دوای تەواوبوونی سزایەكی داوای لێبوردن لە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بكات.
3- هەر كۆمپانیەك یاخود كۆگایەك ئارەزووی فرۆشتنی دریس و شۆرتی هەڵبژاردەی كوردستان هەیە دەتوانێت سەردانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بكات بۆ وەرگرتنی رەزامەندی.

رێبین رەمزی
Top