سیمۆنی بیر لە مەشقدانەوەی ئەنتەر میلان دەکات

سیمۆنی بیر لە مەشقدانەوەی ئەنتەر میلان دەکات
سیمۆنی بیر لە مەشقدانەوەی ئەنتەر میلان دەکات
دیگۆ سیمۆنی ڕاھێنەری بەڕەگەز ئەرجەنتینی یانەی ئەتلەنتیکۆ مەدریدی ئیسپانی کە ماوەی دوو وەرزە بۆتە یەکێک لە یانە ڕکابەرە سەرسەختەکانی ھەردوو یانەی بەرشلۆنە و ریال مەدریدی ئیسپانی لە ئێستاشدا لە ئەگەر واز ھێنانی لە یانەئ یسپانیا بیر لە وەرگرتنی مەشقی یانەی ئەنتەر میلانی ئیتالی دەکاتەوە، ڕاھێنەری ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کردوە ئەگەر لە داھاتوو بیر لە جێھیشتنی یانەکەی بکاتەوە روو لە یانەی ئەنتەر دەکات، ھەرچەندە ئێستا مانچینی ڕاھێنەری یانەکەیە بەڵام دەنگۆی ئەوە بلاو بۆتەوە کە یەکێتی تۆپی پێی ئیتالیا مانچینی دەکاتە ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ئیتالیا بۆیە چوونی سیمۆنی بۆ یانەی ئەنتەر نزیک بۆتەوە، سیمۆنی بەوە بە ئەزموون بەناوبانگ کە لەم دوو ساڵە ئاستی شایستەی پێشکەش کردوە لە ھەردوو خولی ئیسپانی و یانە پاڵەوانی ئەوروپا بە کۆمەلێک یاریزانی تاڕادەیەک نەناسراو و بەڵام ئەزمونی کاری ڕاھێنەری سیمۆنی وای کردوە کە زۆربەی ڕاھێنەرەکانی تر بیر لە کارکردن لەسەر شێوازی ئەو بکەنەوە ، ئەم ڕاھێنەرە ھیچ کات پشتی بە یاریزانانی ئەستێرە نەبەستوە بۆ ئەوەی بتوانێ سەرکەوتن بەم یاریزانان تۆماربکات، مۆرکردنی گرێبەست لەلایەن یانەی ئەنتەر میلانی ئیتالی لە ئێستادا سودێکی زۆر بەم یانەیە دەگەینێ لە رووی ھونەری و تەکنکیەوە ، لە رووی مەعنەوییە ئەوە ڕاھێنەرە زۆر کار لە سەری دەکات جگە لە لایەن دەروونیەوەکەی.
Top