رانێری داوای پارەیەکی زۆر دەکات

رانێری داوای پارەیەکی زۆر دەکات
رانێری داوای پارەیەکی زۆر دەکات
یانەی لیستەر سیتی کە ئێستا تەنیا پێویستی بە ٣خاڵە بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوانی خولی ئینگلیزی بۆ یەکمجار لە مێژووی یانەکە، کلاودێو رانێری ڕاھێنەری بەڕەگەز ئیتالی و یانەی لیستەر سیتی ئینگلیزی ئەوەی ئاشکرا کردوە لە پێش دەستپێکردنەوەی خولی ئینگلیزی باسی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەم دەکەم لەگەڵ یانەی لیستەر سیتی، ئەم ڕاھێنەرەش داوای پارەیەکی گەورەی کردوە لە یانەکەی لە ئەگەری سەرکەوتنیان بۆ یۆرۆپالیگ یاخود خولی یانە پاڵەوانی ئەوروپا داوای زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو جونەیی ئیستەرلینی کردوە لە یانەکە، جگە لە مووچەی ساڵانەشی کە کە زیاتر لە یەک ملیۆن جونەیە، ئەم ڕاھێنەرە پێشووتر کاری لەگەڵ چەندین یانەی گەورە کردوە، بەڵام لە ئەگەری بردنی ئەم جامە کە سێ یاری ماوە تەنیا ٣خاڵی پێوستە ناوی دەچێتە مێژووی ئەم یانەیە کە توانی بەم یاریزانانە ئەم ئەنجامە گەورەیە بەدەست بھێنێت، ڕەنگە چەندین یانەی ئەوروپی چاویان لەسەر ئەم ڕاھێنەرە ئیتالیە بێت بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ مۆربکەن بۆ ھاتنی بۆ ریزی یانەکانیان.
کارزان کانەبی
Top