مان یونایتد ٦٠ملیۆن پاوەند بۆئۆبامینگ تەرخان دەکات
ھەرچەندە ماوەیەکە زۆربەی یانەکانی ئەوروپا چاویان لەسەر تواناکانی یاریزانی یانی برۆسیادۆرتمۆندی ئەڵمانی ئیمیریک ئۆبامینگە، بەڵام تاکو ئێستا ھیچ یانەیەک نەیتوانیوە ئەم یاریزانە ڕازی بکات، ھەر چەندە یاریزانی ناوبراو خۆی بیر لە چوونی بۆ یانەی مان یونایتد دەکاتەوە لە ھاوینی ئەمساڵ، رۆژنامەی میرۆری بەریتانیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا یانەی ریال مەدرید ئەم یاریزانە دەباتە ریزەکانی ، ئەم رۆژنامە ئینگلیزیە ئەوەشی ئاشکرا کردوە کەوا بەرپرسانەی یانەی مان یونایتجد بڕی ٦٠ملیۆن پاوەندیان بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە داناوە و بەرپرسانی یانەکەش لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی ئەم یاریزانە کۆبوونەتەوە بۆ چوونی ئۆبامینگ بۆ یانەی مان، بەرپرسانی یانەی مان یونایتد بڕی ٢٠٠ھەزار پاوەندیان بۆ داناوە وەکو مووچەی ھەفتانە لەکاتی ھاتنی بۆ یاریگای ئۆلترافۆرد لە ھاوینی ئەمساڵ ، بەڵام پێ دەچێت ئەم یاریزانە روو بکاتە یانەی شاھانە شان بە شانی کریستانۆ رۆنالدۆ و بێل یاری بکات، کارگێڕانی شەیتانە سوردەکانیش لە ئەگەری مۆرنەکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە ڕەنگە بیر لە مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ لۆکاکۆی یاریزانی بەلجیکی و یانەی ئیڤەرتۆن مۆربکەن، بەرپرسانی یانەی ئیڤەرتۆنیش داوای بڕی ٦٥ملیۆن پاوەندیان کردوە لەبەرامبەر گواستنەوەی لۆکاکۆ.
کارزان کانەبی
