ئامادەیی ھۆزان بووە پاڵەوانی بۆلینگی قوتابخانە ئامادەییەکان

ئامادەیی ھۆزان بووە پاڵەوانی بۆلینگی قوتابخانە ئامادەییەکان
ئامادەیی ھۆزان بووە پاڵەوانی بۆلینگی قوتابخانە ئامادەییەکان
بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە وەرزش و قوتابیان لە سنوری قوتابخانەکانی پەروەردە جیاوازەکان بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزش و ھونەر لە وەزارەتی پەروەردە بە ھەماھەنگی لەگەڵ شاری یاری سمایلاند ھەڵسا بە کردنەوەی پاڵەوانێتیەک بۆ بیست لە قوتابخانەکانی سنوری پەروەردەکانی ناوەند و دەوروبەر و دەشتی ھەولێر پاڵەوانێتیەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوو لە ھۆڵی بۆلینگی رۆیال مۆل ، دوای ئەنجامدانی چەندین یاری لە نێوان قوتابیە وەرزشکارەکانی پەروەردە جیاوازەکان ھەردوو قوتابخانەی ھۆزان و سامان لە ھەردوو پەروەردەی دەشتی ھەلێرو دەوروبەر گەیشتنە یاری کۆتایی ، لە یاریی کۆتایشدا بە ئامادەبوونی ھەریەک لە بەرێوەبەرانی گشتی لە وەزارەتی پەروەردە مامۆستا بەکر کەریم و مامۆستا جەلال ھەمزە کاکەشین و مامۆستا یوسف سورچی و مامۆستا ئەحمەد گەل و مامۆستا ھەژمار عوسمان بەرپرسی ناوچەی ئاراسی مامۆستایان و ژمارەیەک لە ھاودارانی ئەم یارییە یاری مۆتایی بەرێوەچوو لە ئەنجامیشدا قوتابیانی ئامادەیی ھۆزان توانیان یارییەکە ببەنەوە بە ئەنجامی(٥٤٣خاڵبەرامبەر٥١٠)خاڵ لە ئامادەیی سامانی بردەوە و ببوە پاڵەوانی خولەکە لە کۆتایشدا خەڵات و دیاری بەسەر قوتابیە سەرکەوتووەکان دابەشکرا.
١-قوتابخانەی ھۆزان –پەروەردەی دەشتی ھەولێر
٢-قوتابخانەی سامان-پەروەردەی دەوروبەر
٣-قوتابخانەی ١١ی ئەیلول-پەروەردەی دەوروبەر
٤-قوتابخانەی دارەتوو-پەروەردەی دەشتی ھەولێر
کارزان کانەبی
Top