یانەی چێلسی چاوی لە یاریزانێکی ئەڵمانییە
کۆنتی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ئیتالیا و یانەی چێلسی ئینگلیزی لە ئێستادا بەر لەوەی دەست بە یەکە مەشقیەکانیان بکەن وەکو بەرێوەبەری ھونەری لە یانەی چێلسی ئامانجی چەند یاریزانێکە بۆ ریزی تیپەکەی ، لە ئێستاشدا کۆنتی ڕاھێنەر یانە ئینگلیزییەکە بیر لە ھێنانی ھومێلسی یاریزانی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی برۆسیا دۆرتمۆند دەکاتەوە بۆ ئەوەی لەم ھاوینە بیگوازێتەوە ریزی پێکھاتەی یانەکەی، رۆژنامەی میرۆری بەریتانیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا کۆنتی بە بەھێزی ھاتۆتە سەر ھێل بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە ئەڵمانیا بگوزێتەوە ریزی یانەکە لەم ھاوینە بۆ بەھێزکردنی ھێلی بەرگری تیپەکەی، ئەم ڕاھێنەرە ئیتالیە لە رێگەی سەرۆکی یانەی چێلسی ھەوڵی ئەوەی داوە کەوا پارەیەکی زۆر بۆ ئەم یاریزانە و بۆ یانەکە تەرخان بکات بۆ بەدەستھێنانی خولی ئینگلیزی و یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کە ئێستا تیپەکە ب بارودۆخێکی خراپ دەڕوات، ھومێلسی ئەڵمانیش بیر لەوە دەکاتەوە بچێتە ئەم یانەیە بە ھۆی گرنگی پێدانی لەلایەن بەرپرسانی یانەکەوە ئەم یاریزانە تەمەن ٢٧ساڵە گرێبەستەکەی لە ساڵی ٢٠١٧کۆتایی دێت لەگەڵ یانەکەی.
کارزان کانەبی
