سبەی پێشمەرگەی سلێمانی و گازی باکوور،کۆیە و سیروانی نوێ ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
سبەی پێشمەرگەی سلێمانی و گازی باکوور،کۆیە و سیروانی نوێ ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
کارزان کانەبی
لە میانی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی یەکەمی چوار گۆشەی زێرینی خولی یانەپلە یەکەکانی کوردستان بڕیارە سبەی پێنج شەممە دوو یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوە بچێت، لە شاری سلێمانی لەسەر یاریگای فەرماندەیی تایبەت بە یانەی پێشمەرگە ھەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و گازی باکوور ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی پێشمەرگە بە ئامانجی تۆلە کردنەوە لە شکستی ھەفتەی ڕابردوو ئەم یارییە ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی بتوانن سەرکەوتن تۆماربکەن و بگەرێنەوە نێو خانەی کێبرکێ یەکان لەبەرامبەریشدا یانەی گازی باکوور بەسەرپەرشتی عەبدوللا مەحمود بۆ سێ خاڵی یارییەکە چۆتە شاری کەرکووک بۆ ئەوەی بتوانێ درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات سەرکەوتنی ئەم یارییەش بۆ ھەردوو یانە گرنگی خۆی ھەیە، لە شاری کۆیەش یانەی سیروانی نوێ لەبەردەم ھاندەرانی کۆیە دەبێتە میوانی ئەو یانەیە بۆ ئەم یارییەش رزگار عەلی ڕاھێنەری سیروانی نوێ پلانی تۆکمەی داناوە بۆ ئەوەی بتوانێ سێ خاڵی تریش بەدەست بھێنێـت و درێژە بە ئەنجامە باشەکان بدات و ھەنگاو بنێت بۆ خولی نایاب، لەبەرامبەریشدا سبەی کوڕانی کۆیە بە پاڵپشتی یاریگاو ھاندەران چاویان لە سێ خاڵی یارییەکە و گەڕانەوەیە بۆ نێوە کێبرکێیەکان ئەم یارییەش بۆ ھەردوو یانە گرنگی خۆی ھەیە، ھەردوو یارییەکەش لە کاتژمێر٤ی ئێوارە بەرێوە دەچێت.
١-گازی باکوور٣خاڵ
٢-سیروانی نوێ ٣خاڵ
٣-پێشمەرگەی سلێمانی٠خاڵ
٤-کۆیە٠خاڵ
