بەرشلۆنە مووچەی سوارێز زیاد دەکات

بەرشلۆنە مووچەی سوارێز زیاد دەکات
بەرشلۆنە مووچەی سوارێز زیاد دەکات
بۆ ماوەی دووساڵە سوارێز ھێرشبەری ئۆرگوایی درێژە بە یاری کردن دەدات لەگەڵ یانەی بارسا رۆژ لە دوای رۆژیش ئاستی ئەم یاریزانە لە بەرز بوونەوەدایە بۆیە بەرپرسانی یانەی بەرسا ئاەرزووی زیاد کردنی مووچەکەی لویس سوارێز دەکەن بۆ ئەوەی بیر لە جێھێشتنی یانەکە نەکاتەوە لە ئێستاشدا ئەم یاریزانە بەردەوامە لە کێبرکێ کردن لەسەر شکاندنی ژمارەی پێوانەیی ھەریەک لە یاریزانان رۆنالدۆ ومیسی ، لە ئێستاشدا بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە لە ھەوڵی ئەوەن لە رێگەی بەرێوەبەری کارەکانی ئەم یاریزانە گفت و گۆ بکەن بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەست و زیاد کردنی مووچەکەی بۆ ئەوەی درێژە بە وەرزش کردن بدات لە یانە ئیسپانیەکە، ئیداری یانەکە بەردەوامە لە ھەولێ نوێ کردنەوەی چەندین یاریزانی تر بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێ بە بەھێزیەوە دەربکەوێت.
کارزان کانەبی
Top