گواردێلا ھەوڵ بۆ ڕازی کردنی پوگبا و مۆراتا دەدات

گواردێلا ھەوڵ بۆ ڕازی کردنی پوگبا و مۆراتا دەدات
گواردێلا ھەوڵ بۆ ڕازی کردنی پوگبا و مۆراتا دەدات
دوای ئەوەی پیپ گواردێلا ئەرکی مەشقی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی گرتە ئەستۆ لە ئێستاوە کار بۆ بەھێز کردنی تیپەکەی دەکات بۆ داھاتوو بۆ ئەوەی بتوانێ لە وەرزی نوێ یەکێک لە تیپە بەھێزەکانی ئەوروپا و وڵاتەکەی بێت، گواردێلا ھەوڵ بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزانی فەرەنسی و یانەی یۆڤی پول پۆگبا دەکات بۆ ئەوەی لە ھاوینی ئەمساڵ بگوازێتەوە یانەکەی ، رۆژنامەی دەیلی ستاری ئینگلیزیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کە جگە لە پۆگبا گواردێلا دەیەوێت ئەلفارۆ مۆراتای ھێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس و ریال مەدریدی ئیسپانی بگوازێتەوە ریزی تیپەکەی لەم ھاوینە، پیپ دەوێت ھێلی ھێرشبەری تیپەکەش بەھێز بکات کە زۆر سەرسامە بە ئاستی مۆراتا ، ھەر چەندە بەرپرسانی یانەی ریال نرخی ئەم یاریزانەیان لە سەرووی ٢٠ملیۆن جونەی داناوە لەبەرامبەریش زێدان دەوێت ئەم یاریزانە بھێلێتەوە لە یانەکەی ، ئیدارەی مان سیتیش تاڕادەیەک مۆراتای ڕازی کردوەز
کارزان کانەبی
Top