جینان عەبدولناسر پاڵەوانی عێراق و كوردستان لە تێنسی سەر زەوی
تەمەن: 16 ساڵ
یانە: یاریزانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر و هەڵبژاردەی عێراقە
دەستكەوتەكان: لە 9 ساڵیەوە یاریزانی تێنسی سەر زەویە تا ئێستا بۆیە لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان بەشداری پاڵەوانێتی زۆری كردووە و دەستكەوتی زۆری هەیە لەسەر ئەم ئاستە.
بەشدارییەكانی دەرەوە: لەسەر ئاستی پاڵەوانێتیە جیهانیەكان بەشداری لە 3 پاڵەوانێتی دەرەوەی كردووە لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق، بەشداری لە پاڵەوانێتی ئاسیای كرد لە دوورگەكانی ماڵدیڤ لە قۆناغی یەكەم ماڵئاوایی كرد و بەشداری لە پاڵەوانێتی عەرەبی كردووە لە تونس و بەشداری لە پاڵەوانێتی رۆژ ئاوایی ئاسیا-ی كردووە لە لوبنان.
جینان عەبدولناسر كچە یاریزانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر تەمەن 16 ساڵ، ماوەیەك پێش ئێستا بەشداری لە پاڵەوانێتی ئاسیا-ی كرد، كە لە وڵاتی دوورگەكانی ماڵدیڤ ئەنجامدرا، دوای گەرانەوەی بۆ هەولێری پایتەخت بۆ زیاتر ئاشنابوون بە ئەنجامەكانی لەم پاڵەوانێتیە و كێشە و گرفتەكانی لە نزیكەوە ئەم دیمانەیەمان ئەنجامدا.




