بەرشلۆنە شمایکل دەکاتە گۆڵپارێزی یانەکەی
دوای ئەوەی تیر شتیگن گۆڵپارێزی بەڕەگەز ئەڵمانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ئەوەی بلاو کردوە کەوا لە ھاوینی ئەمساڵ ریزی یانەی بەرشلۆنە جێ دەھێلێت، بۆیە بەرپرسانی یانە کەتالۆنیەکە بیر لە ھێنانی گۆڵپارێزێک دەکەنەوە،رۆبرتۆ فرناندیزی بەرێوەبەری یانەکە ھەوڵی بەدەستھێنانی گۆڵپارێزێک دەدات، بۆ ئەم مەبەستەش بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە ھەوڵی بەدەستھێنانی گۆڵپارێزی دانیمارکی کاسپر شمایکلی گۆڵپارێزی یانەی لیستەرستی پێشەنگی یانەکانی خولی ئینگلیزی دەدەن، شمایکلیش ڕەزامەندی خۆی نیشاندوە بۆ ئەوەی لە ھاوینی ئەمساڵ بچێتە ئیسپانیا ، ئەم گۆڵپارێزە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردوە لە یارییەکانی خولی ئینگلیزی لەم ساڵ جگە لەگەڵ ھەڵبژاردەی دانیمارکیش بە تایبەتی لە یارییەکانی بەرامبەر ھەڵبژاردەکانی وێلز و ئوستکتلەندا، بە ھاتنیشی بۆ یانەی بلوگرانا یانەکە گرفتی ھێلی گۆڵپارێزی چارەسەر دەبێت.
کارزان کانەبی
