لەبیب حەبیب وازهێنانی خۆی راگەیاند
سەرچاوەیەكی نزیك لە ناوبژیوان لەبیب حەبیب دووپاتی كردووە، كە یاری نێوان هەردوو یانەی هەولێر و پێشمەرگەی هەولێر دواین یاری بوو بۆ ناوبژیوان لەبیب حەبیب و چاوەروان دەكرێت دوای تەواوبوونی دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا، كە لە هەرێمی ئەبخازیا ئەنجام دەدرێت و لەبیب حەبیب وەكو ناوبژیوانی ناوەراست و بەشداربوو لە بەرێوەبردنی یارییەكانی ئەم پاڵەوانێتیە دەستنیشانكراوە، بەشێوەیەكی فەرمی وازهێنانی خۆی لە كاری ناوبژیوانیتی رابگەینێت.
جێگەی باسە تا ئێستا بەفەرمی ناوبژیوانی نابراو وازهێنانی خۆی رانەگەیاندووە.
رێبین رەمزی
فۆتۆ: یوسف كەركووكی
