چێلسی پارەیەکی زۆر بۆ ھێنانی یاریزانان ئامادە دەکات
یانەی چێلسی کە خاوەنەکەی رۆمان ئبرامۆفیتشی گەورە سەرمایەداری رۆسی ییە بڕیاری داوە لە ھاوینی ئەمساڵ پارەیەکی زۆر بۆ کڕینی یاریزانان ئامادە بکات، رۆژنامەی دیلی ستاری ئینگلیزی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا کە خاوەنی یانەیەکە حەزی بە بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستەیە لە وەرزی نوێ خولی ئینگلیزی بۆیە بڕە پارەیەکی زۆری تەرخان کردوە و چەند یاریزانێکی کرۆدتە ئامانج لەناو یاریزانانیش ھەریەک لە یاریزانان ھێرشبەری یانەی ئیڤەرتۆن و چەندین یاریزانێکی تریش لە ناو لیستی یاریزانانی ھێنراو دایە، ئەم رۆژنامە ئینگلیزیە ئەوەشی ئاشکرا کردوە کەوا یانەکە ئامادەیە بڕی ٩٠ملیۆن جونەیی ئیستەرلینی بدات بۆ ھێنانی یاریزانان ، ھەریەک لە یاریزانان رۆمیلۆلۆکاکۆی بەلجیکی و یاریزانی لاوی ئینگلیزی جۆن ستونز کە یانەی بلوز ئامادەیە بۆ لۆکاکۆ ٥٠ملیۆن جونەیی بدات و بۆ بەدەستھێنانی جۆن ستونزیش ٣٧ملیۆن جونەیی ، ھەوڵ بۆ ھێنانی چەند ھێرشبەرێک دەدات بۆ ئەوەی لە پاڵ کۆستا تیپەکەی بەھێز بکات ئەویش دوای ئەوەی لە ھێنانی فالکاو شکستی ھێنا ، بۆ شوێنی ئیڤانۆڤیچ و جۆن تێری ھەوڵی ھێنانی چەند یاریزانێکی باش دەدات بۆ بەھێزکردنی ھێلی بەرگریی تیپەکەش ، بۆیە کۆنتی ڕاھێنەر ھەموو کارێک دەکات بۆ بەدەستھێنانی نازناو لە خولەکانی ئینگلیزی و ئەوروپی.
کارزان کانەبی
.
