ئەمرۆ پاڵەوانێتی عێراق بۆ تێنسی سەر زەوی دەستپێدەكات
ئەمرۆ پێنجشەممە كاتژمێر 4 ئێوارە كۆنگرەی هونەری ئەنجام دەدرێت پاشان كاتژمێر 5ی ئێوارە ركابەری پاڵەوانێتیەكە دەست پێ دەكات، لەم پاڵەوانێتیە گشت یانەكانی عێراق بەشداری تیاییدا دەكەن و لەسەر ئەم ئاستانەی خوارەوەیە.
بۆ كوران
خوار تەمەنی 8 ساڵ
لە تەمەنی 8 تا ساڵ
لە تەمەنی 10 تا 12 ساڵ.
لەسەر ئاستی كچان
خوار تەمەن 8 ساڵ
لە تەمەنی 10 ساڵ تا 12 ساڵ
لە تەمەنی 12 ساڵ تا 14 ساڵ
لە تەمەنی 14 ساڵ تا 16 ساڵ
و لە تەمەنی 18 ساڵ بەرەو سەرەوە.
ئەم پاڵەوانێتیە سێ رۆژ دەخاینێت و لە شاری هەولێر هەریەكە لە یانەكانی هەولێر و پێشمەرگەی هەولێر و قەڵا و پێشكەوتن و نیشتمان بەشداری دەكەن و هەروەها یانەكانی دهۆك و كەركووك-یش بەشداری لەم پاڵەوانێتیە دەكەن.
جێگەی باسە زۆربەی كور و كچەكانی شاری هەولێر لەم پاڵەوانێتیە چاوەروانی بە دەستهێنانی پلەكانی یەكەم و دووەمیان لێ دەكرێت، چونكە زۆربەیان یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق-ن بۆ تێنسی سەر زەوی.
رێبین رەمزی
