یۆڤانتۆس نیو دەرزەن یاریزانی بەرازیلی دەھێنێت

یۆڤانتۆس نیو دەرزەن یاریزانی بەرازیلی دەھێنێت
یۆڤانتۆس نیو دەرزەن یاریزانی بەرازیلی دەھێنێتدوای ئەوەی ماسیمۆ ئەلیگری ڕاھێنەری یانەی خانمە پیرەکەی ئیتالیا گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی نوێ کردوە لە ئێستادا ھەوڵی بەدەست ھێنانی ژمارەیەک لە یاریزانانی بەرازیلی دەکات لە ھاوینی ئەمساڵ بۆ ئەوەی بیانکاتە یاریزانی یانە ئیتالیەکە رۆژنامەی توتوسپۆرت ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا یانەی یۆڤانتۆس ئامانجی بەدەست ھێنانی پێنج یاریزانی بەرازیلیە لە ھاوینی ئەمساڵ ، ئەلیگری بە نیازە بە ھەر نرخێک بێت گرێبەستێک لەگەڵ ئۆسکاری یاریزانی یانەی چێلسی مۆربکات کە ئەم یاریزاتە تازە تەمەنی لە ٢٤ساڵی دایە و یاریزانی ھەڵبژاردەی بەرازیلیشە رۆیشتنی ئەم یاریزانەش پەیوەندی بە ھاتنی کۆنتی ھەیەکە ئەو بەنیازە باستۆری لە یانەی پاریس بگوازێتەوە ریزی یانە ئینگلیزیەکە ئەلیگری دوای ئەوەی پەنا بۆ ئۆسکار برد کە ئیسکۆ ڕەتی کردوە بچێتە یانەی یۆڤی ، لەلایەکی تریشەوە ڕاھێنەری خانمە پیرەکە دانیلۆی یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیشی کردۆتە ئامانج بۆ گواستنەوەی بۆ ریزی یانەکەی بۆ ئەوەی ھێلی بەرگری پێ بەھێز بکات لە ئێستادا دانیلۆ لە دەرەوەی بازنەی یانەی شاھانەیە دینلۆی تەمەن ٢٤ساڵ پێشووتریش لەگەڵ ئۆسکار لە یانەی پۆرتۆ یارییان کردوە ریال مەدریدیش ئامادەیە دەستبەرداری دانیلۆ بێت بە بڕی ٣١ملیۆن یۆرۆ، بەرپرسانی یانەی خانمە پیرەکە ھەریەک لە یاریزانان ماتیوس پیریرای تەمەن ١٨ساڵ ، رۆژنامەی توتو سپۆرتیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کە ماتیو لەسەر کاغەز مۆرکردوە بۆ ئەوەی بێتە خولی ئیتالیا کەچی ئەم یاریزانە لە ھەریەک لە یانەکانی ریال مەدرید و بەرشلۆنەش چاودێری دەکرا جگە لەم یاریزانەش یۆڤی چاوی لەسەر تواناکانی ھەریەک لە یاریزانان ساسولۆ و گابرییل خیسۆس یاریزانەکانی خولی یانەکانی بەرازیلییە بۆ ئەوەی بتوانن بیان گوازێتەوە ریزی یانەکەیان خۆشیان لە تیڤیەکانی وڵاتەکەیان ئاماژەیان بەوە داوە کەوا گرێبەستیان بۆ ھاتووە لە ئیتالیا، تاکە ئامانجی یۆڤانتۆس لە وەرزی نوێ بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستەیە لە خولی ئیتالیا و جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
کارزان کانەبی
Top