بەرشلۆنە بۆ ھەڵسانەوەی پشت بە یاریزانانی ئەڵمانی دەبەستێت

بەرشلۆنە بۆ ھەڵسانەوەی پشت بە یاریزانانی ئەڵمانی دەبەستێت
بەرشلۆنە بۆ ھەڵسانەوەی پشت بە یاریزانانی ئەڵمانی دەبەستێت
لە ئێستادا یانەی بارسا بە بارودۆخێکی خراپ تێپەر دەبێت بەھۆی ئەو زنجیرە ئەنجامە خراپانەی لە خولی ئیسپانیا و خولی یانە پاڵەوانەکان بەدەستی ھێنا، بەرپرسانی یانە کەتالۆنیەکە لە ئێستادا ھەوڵدەدەن لە ھاوینی ئەمساڵ گرێبەست لەگەڵ دڵی ھێلی بەرگری تۆماس ھێلمسی ئەڵمانی بھێنە ریزی یانەکەیان، لەم بارەشەوە پێگەی توک سپۆرت ئەوەی ئاشکرا کردوە کە یانەی بەرشلۆنە ھەموو ھەولێکی خستۆتە گەڕ بۆ مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ ھێلمسی یاریزانی ھێلی بەرگری ھەلبَژاردەی ئەڵمانیا و یانەی برۆسیادۆرتمۆند بە بەھێزکردنی ھێلی بەرگری یانەکەیان، رۆژنامەی بێلدی ئەڵمانیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا بەرێوەبەری یانەی بەرشلۆنە لە وڵاتی ئەلمانیا بینراوە و چاودێری یارییەکانی ئەم یاریزانەکەی کردوە لەگەڵ دۆرتمۆند، یانەی بەرشلۆنە دەوێت کێبرکێ لەگەڵ ھەریەک لە یانەکانی مان یونایتد و مان سیتی و چێلسی و ئەرسناڵ بکات بۆ بەدەستھێنانی ھێلمسی تەمەن ٢٧ساڵ کە لە ئێستادا بە باشترین یاریزانی ھێلی بەرگری دادەنرێت لە سەر ئاستی وڵاتی ئەڵمانیا و ئەوروپا، بەڵام ئەم سەرچاوانە ھیچ بڕە پارەیەکیان ئاشکرا نەکردوە بۆ ھێنانی ئەم یاریزانە بەتوانایە کە گرێبەستەکەی ساڵی ٢٠١٧کۆتایی دێت لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە، بەرشلۆنەش ئامادەیە بڕە پارەیەکی زۆر بدات بۆ ئەوەی ئەم گرفتەی ھێلی بەرگری یانەکەی چارەسەر بکات و دووبارە شاد بێتەوە بە ئەنجامە باشەکانی.
کارزان کانەبی
Top