پوگبابۆ فرۆشتن نییە

پوگبابۆ فرۆشتن نییە
پوگبابۆ فرۆشتن نییە
لە ئێستادا پوگبا بۆتە مانشێتی زۆربەی رۆژنامە و گۆڤار و پێکە ئەلیکترۆنیەکانی وڵاتانی ئەوروپا ھەرێکەو باسی ھاتنی پوگبا دەکەن بۆ خولەکانیان، ئەویش بەھۆی ئەو ئاستە بەرزی پێشکەشی دەکات لەگەڵ یانەی خانمە پیرکەی ئیتالیا، رۆژنامەکان ئاماژەیان بەوە کردوە کەوا لە ھاوینی ئەمساڵ پوگبا ریزی یانە ئیتالیەکە جێ دەھێلێت، ھەردوو یانە بەھێزەکەی ئیسپانیش کێبرکێ لەسەر بەدەستھێنانی دەکەن،دوای ئەوەی یانەی یۆڤی لە خولی ئیتالیا لە یانەی پالمیرۆی بردوە رۆژنامە ئیتالیەکان ئەوەیان ئاشکرا کردوە کەوا ھەر یانەیەک پوگبا بباتە ریزی یانەکەی دەبێت ١٠٠ملیۆن یۆرۆ بدات،پیپی مۆراتا بەرێوەبەری یانەی یڤناتۆسی ئیتالیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا پوگبا فرۆشتنی لەسەر نییە بۆیە ھەر یانەکەی خۆی دەمینێتەوە ، لەگەڵ ئەوەش زێدانی ڕاھێنەری ریال مەدرید بەردەوام لەسەر ھێلە بۆ ڕازی کردنی ئەم لاوە فەرەنسیە کە ھاو وڵاتن لەگەڵ زیزۆ ، یانە بەرشلۆنەش دەوێت ئەم یاریزانە لە پاڵ نیمار و میسی یاری پێ بکات ئەنرێکی ڕاھێنەریش دەوێت شوێنی ئەنێستای پێ پڕبکاتەوە کە لە ئێستادا پێویستی پێ یەتی، لەلایەن خۆشیانەوە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی دەوێت ئەم یاریزانە ڕازی بکات بۆ چوونی بۆ خولی ئەڵمانی .
کارزان کانەبی
Top