ریال مەدرید یاریزانێک لە دەست دەدات
رۆژنامەی سپۆرتی کەتالۆنی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا یاریزانی یانەی ریال مەدرید بە ڕەگەز کرواتی ماتیۆکۆفاسیتش لە ھاوینی ئەمساڵ ریزی یانەی شاھانە جێ دەھێلێت کە دوای ئەوەی ھاوینی ڕابردوو لەسەر داوای بینتێزی ڕاھێنەری پێشووی ریال مەدرید لەیانەی ئەنتەر میلانەوە گواسترایەوە یانەی شاھانە، رۆژنامە ئیسپانیەکەش ھۆکاری جێھیشتنی ئەم یاریزانە بۆ کەم یاری پێکردنی دەگەرێتەوە لەلایەن زیزۆی ڕاھێنەری یانەکە کە وەکو پێیوست یاری بە ناوبراو نەکردوە لە ماوەی ڕاھێنەرایەتی ، جگە لە ماتیۆ زێدان ھەریەک لە یاریزانان رۆدریگز و ئیسکۆی خستۆتە دەرەوەی بازنەی خۆی کە وەکو یاریزانی سەرەکی پشت بەم دوو یاریزانەش نابەستێ بۆیە پیش بینی دەکرێ ئەم سێ یاریزانە قەڵای بەرنابیۆ جێ بەھێلن ، ئەم یاریزانە کرواتیە تەنیا ٧١ خولەک یاری پێ کراوە لەسەر دەستی زێدانی ڕاھێنەر ، وەرزی ڕابردووش بەبڕی ٣٠ملیۆن یۆرۆ ئەم یاریزانە ھێنراوەتە یانەی شاھانە کەچی وەکو پێیوست یاری پێ نەکەن لە یارییەکانی ئەم وەرزە چانسی یاری کردنی تەنیا لای بینیتز بووە .
کارزان کانەبی
