رۆما ھەوڵ بۆ گەڕانەوەی خوان دەدات
یانەی رۆمای ئیتالی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا بەرنامە رێژی دەکەن بۆ خۆ بەھێزکردن بۆ یارییەکانی وەرزی نوێ خولی یانەکانی ئیتالیا لە ئێستادا ھەوڵ بۆ ھێنانی یاریزانێکی ئەرجەنتینی دەدەن، لەم ناوەشدا بەرپرسانی یانەی رۆما لە ھەوڵدان بۆ ڕازی کردنی خوان ئیتوربی ھێرشبەری یانەی پورنموسی ئینگلیزی بۆ ئەوەی لە ھاوینی ئەمساڵ بگوازنەوە یانەکەیان، رۆژنامەی کالچۆمیرکاتۆ ئەوەی ئاشکرا کردوە لە زاری بەرپرسانی یانە ئیتالیەکە کە نیازی ئەوەیان ھەیە داوای ھێنانی یاریزانی ریڤەرپلێتی ئەرجەنیتیان داوە ئەم رۆژنامەیە ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا خوانی یاریزانی پێشووی یانەکە چارەنووسی لەسەر دەستی سپالیتی ڕاھێنەرە بۆ ئەگەری ھێنانەوە و دەست بەرداربوون لێ ، خوان تەمەن ٢٢ساڵ لەئێستادا بە خواستن چۆتە یانە ئینگلیزیەکە پێشووتریش ١٢گۆڵی بە درێسی یانەی رۆما تۆمارکردوە بۆیە لەئێستادا بەرپرسانی یانەکە ھەوڵی گەڕانەوەی لە ئەگەری ڕازی بوونی ڕاھێنەری تیپەکە، ئەگەریش دەستبەرداری بن ئەوا دەبێت ٢٢ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەم یاریزانە دابین بکرێ ئەگەر ھەر یانەیەک ئارەزووی کڕینی ھەبێت.
کارزان کانەبی
