یانەیەکی مەدرید گرنگی بە یاریزانێکی تونسی دەدات

یانەیەکی مەدرید گرنگی بە یاریزانێکی تونسی دەدات
یانەیەکی مەدرید گرنگی بە یاریزانێکی تونسی دەدات
رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەوەیان ئاشکرا کردوە کەوا یانەی ئەتلەنتیکۆ مەدریدی ئیسپانی گرنگی زۆر بە تواناکانی یاریزانی بەڕەگەز تونسی حاتم بن عەرەفە دەدات لە یانەی نیسی فەرەنسی ، رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا ئەتلەنتیکۆ مەدرید ئامانجی بەدەست ھێنانی حاتم بن عەرەبەی زۆرە بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێ خولی ئیسپانی ئەم یاریزانە درێسی یانەکەی بپۆشێت لە خولەکان، یانە ئیسپانیەکەش گرێبەستێکی بۆ سێ ساڵ پێشکەش بەم یاریزانە فەرەنسیە بەڕەگەز عەرەبە کردوە بۆ ئەوەی بێتە ریزی یانەکە لەگەڵ موچەیەکی شایستەیی مانگانە ، جگە لەم یانە ئیسپانیە ھەریەک لە یانەکانی یۆڤانتۆس و ئەی سی میلانی ئیتالی و گالاتەسەرای توری گرنگی بە گواستنەوەی ئەم یاریزانە دەدەن ، عەرەفە پێشووتریش بۆ ھەریەک لە یانەکانی لیۆن و مارسیلیا و نویکاسل یونایتد و ھال سیتی یاری کردوە پێشکەش کردنی ئەم گرێبەستەش لەلایەن یانە ئیسپانیەکە بۆ بن عەرەفە چانسی ئەوەی دەداتێ بۆ ئەوەی زیاتر دەربکەوێت بە تایبەتی لە یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
کارزان کانەبی
Top