نیمار داوی زیاد کردنی مووچەکەی دەکات
نیمار ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی و ھەڵبژاردەی بەرازیل داواکارییەکی لە یانەکەی ھەرێمی کەتالۆنیا کردوە کە مووچەی ھەفتانەی بۆ زیاد بکرێت، رۆژنامەی سەنی بەریتانیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کە لە دوای دەرچوونی یانەی بەرسا لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا نیمۆ ئەو داوکارییەکی پێشکەش بە کارگێڕانی تیپەکەی کردوە و یانەکەش ھەموو ھەوالێکیان خستۆتە گەڕ بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی، نیمار داسیلڤا ئەوەشی خستۆتە بەردەم بەرپرسانی یانەکە کەوا مووچەی ھەفتانەی بۆ نێو ملیۆن جونەیی ئیستەرلینی زیاد بکرێت کە لە ئێستا یانەکە بڕی ٧٧ھەزار جونەیی ئیستەرلینی بە نیمار دەدات لە ھەفتەیەکدا ، بارتمیۆی سەرۆکی یانەکە پشتگیرییەکی باشی نیمۆ دەکات لەپاڵ ھەریەک لە میسی و سوارێز بۆ باشتربوونی ئاستی تیپەکە ، یانەی مانچستەر یونایتدیش بە توندی ھاتۆتە سەر ھێل بۆ مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە و مەرجی بەرشلۆنە پارەیەکی خەیالییە بۆ دەست بەرداربوون لە نیمۆ، یانە ئنیگلیزیەکە ئامادەیە بڕی ١٩٠ملیۆن یۆرۆ دابین بکات بۆ ئەم یاریزانە بەرازیلییە لە ھاوینی ئەمساڵ ، مووچەی ساڵانەی نیمار لە بەرشلۆنە ساڵانە دەگاتە زیارت لە ٥ملیۆن یۆرۆ ، گرێبەستی ناوبراویش لەگەل یانەکەی بلو گرانا تاکو کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ دەبێت.
کارزان کانەبی
