شەیتانەکان بەدوای یاریزانێکی ئیتالیەوەن
یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی کار بۆ ئەوەی دەکات ھێرشبەری لاوی یانەکە راشفۆرد بە یاریزانێکی ئیتالی بگۆرێتەوە ، پێگەی کالیچۆی ئیتالی ئەوەی ئاشکرا کردوەکەوا لە گواستنەوەی ھاوینە فریدریکۆ بیرناندیسکۆی یاریزانی یانەی فیۆرنتینیای ئیتالی بھێنە ریزی یانەکە، ھەر چەندە بەرپرسانی یانەکە لەسەر داوای ڤان گاڵی ڕاھێنەر دەیانەوێت ئەم یاریزانە پەڵکیش بکەن بەڵام بە کارێکی زەحمەتیشی دەزانن ، ھەر چەندە بەرێوەبەرانی ھونەری لە یانە ئیتالیەکە گرێبەستێکیان پێشکەشی راشفۆرد کردبوو بۆ ئەوەی بتوانن گرێبەستی لەگەڵ بکەن، رۆژنامەی لانازیۆنی ئیتالیش ئەم ھەواڵەی بڵاو کردبووە، بەڵام بەرپرسانی یانەی شەیتانە سورەکان لەبەرامبەر ئەم داواکارییە داواکاری خۆیان ھەبووە بۆ گواستنەوەی فریدریکۆ لە یانە ئیتالیەکە پێگەی توک سپۆرتیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا کە یانە ئینگلیزییەکە داوای بیرناندیدسکۆی کردوە ئامادەیی خۆشیان نیشاندوە بڕی ٢٢ملیۆن جونەیی ئیستەرلینی بۆ دابین بکەن دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز لەم وەرزی خولی یانەکانی ئیتالیا لەگەڵ یانەکەی، جگە لە یانەی مان ھەریەک لە یانەکانی یۆڤی و بەرسا لە دوای ئەوەم ئەم یاریزانە بگوازنەوە بۆ ریزی یانەکانیان یەکەم بەشداری کردنی بیرناندیسکۆش لە مانگی ڕابردووی ئەمساڵ بوو لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئیتالیا، بیرنایدیسکۆ تەمەن ٢٢ساڵ لە ٣٥یاری یانەکەی بەشدار بووە و ٤گۆڵیشی تۆمارکردوە گرێبەستەکەی تاکو کۆتایی ساڵی ٢٠١٩یە لەگەڵ یانە ئیتالیەکە.
کارزان کانەبی
