خۆزی لە نێوان مان و پاریس سانجێرمان بیردەکاتەوە
مۆرینھۆ لە ئێستادا سەری لێ سورماوە نازانێ لە خولی ئینگلیزی بمێنێتەوە یاخود بچێتە خولی یانەکانی فەرەنسی چونکە لە ھەردوو یانەی مان یونایتد و پاریس سان جێرمان گرێبەستی پێشکەش کراوە، بەپێی ھەواڵی رۆژنامەوانان مان یونایتد و خۆزی رێک کەوتوونە ، بەڵام لە ئێستادا یانەی پاریس سان جێرمانیش ھاتۆتە سەر ھێل بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ ناوبرو مۆربکەن، رۆژنامەی تلیگرافی بەریتانیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا مان کێبرکێ پاریس دەکات بۆ بەدەستھێنانی خۆزێ
، بەڵام یانە فەرەنسیەکە بۆ شۆنی لۆران بلان کە نەیتوانی یانەکەی بگەێتە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، سەرچاوە رۆژنامەوانیەکانی فەرەنساش ئەوەیان ئاشکرا کردوە کەوا کێشە کەوتۆتە نێوان ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی سان جێرمان و لۆران بلانی راھێنەری یانەکە بەھۆی سەرنەکەوتنی بۆ یارییەکانی کۆتایی لە ئەوروپا، لۆران گرێبەستەکەی لە ساڵی ٢٠١٨کۆتایی دێت لەگەڵ یانەکەی پێشووتریش پاریس سان جیچرمان دوو جار شکستی ھێناوە لە مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ خۆزی ، رۆژنامە بەریتانیەکانیش دەلێن ماوەیەکی زۆرە ئیدارەی مان لەگەڵ خۆزی رێکەوتوونە بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاھێنەرایەتی .
کارزان کانەبی
