بەدەست ھێنانی نازناوی خولەکە بۆ دوا ھەفتە دواخرا

بەدەست ھێنانی نازناوی خولەکە بۆ دوا ھەفتە دواخرا
لە چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی کوردستان
بەدەست ھێنانی نازناوی خولەکە بۆ دوا ھەفتە دواخرا
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی گەڕی پێنجەمی قۆناغی دووەمی چوارگۆشەی زێرینی خولی نایابی یانەکانی کوردستان دوو یاری گرنگ بەرێوەچوو، یانەی پێشمەرگەی ھەولێر لە یارییەکی گرنگ و چارەنووسازدا لە پیرمام میوانداری یانەی دھۆکی کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو یانە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش لەم یارییەشدا سەرەتا یانەی پێشمەرگەی ھەولێر گۆلێکی پێشکەوتنی تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی ٨٧ی یارییەکە یانەی دھۆک ئەنجامی یارییەکەی یەکسان کردوە سەرئەنجامیش ھەردوو یانە بە گۆلێک و بە خالێک یەکسان بوون ، یانەی ھەولێریش لە شاری زاخۆوە ڕووبەرووی یانەی زاخۆی خاوەن یاریگاو ھاندەران بووە لەم یارییەشدا کوڕانی ھەولێر توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەشیان بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ بردەوە، بەم ئەنجامەش یەک لای کردنەوەی نازناوی خولەکە بۆ ھەفتەیەکی تر دواخرا کە یاری کۆتایی خولەکەش بۆ بەدەستھێنانی نازناوەکە لە نێوان ھەولێرو پێشمەرگەی ھەولێر دەبێت.
١-پێشمەرگەی ھەولێر٩خاڵ
٢-ھەولێر٨خاڵ
٣-دھۆک٥خاڵ
٤-زاخۆ٤خاڵ
Top