بێل دەچێتە خولی ئینگلیزی

بێل دەچێتە خولی ئینگلیزی
بێل دەچێتە خولی ئینگلیزی
گاریس بێل ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و ھەڵبژاردەی وێلز ئەویە ئاشکرا کرد کەوا ریزی یانەی شاھانە جێ دەھێلێت و دەچێتەوە خولی یانەکانی ئینگلتەرا، بۆ ئەم مەبەستەش ھەریەک لە یانەکانی مان یونایتد و مان سیتی لەسەر ھێلن بۆ ھێنانی ئەم یاریزانە، یانەی مان یونایتد لە گواستنەوەی ھاوینەی یاریزانان دەیەوێت پشکی شێر بەرنایانەکەی بکەوێت بۆ ھێنانی یتریزانان بۆیە ھەوڵی مۆرکردنی گرێبەستێک دەکات لەگەل گاریس بێل، سەرچاوە رۆژنامەکانیش دەلێن بێل دوا وەرزی دەبێت لە بەرنابیۆ ئەم ھاوینە دواین رۆژەکانیەتی، تۆری توتو میرکاتۆ ویب ئەوەی لە زاری بێل ئاشکرا کردوە کەوا بێل ئامادە نەبووە گرێبەستی لەگەڵ یانەی شاھانە نوێ بکاتەوە ئارەزووی گەڕانەوە دەکات بۆ خولی ئینگلیزی ، بەرپرسانی یانەی ریال ھەوڵی ئەوە دەدەن بیڵی تەمەن ٢٦ساڵ لە یانەکە بھێلنەوە تاکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢١، مۆرینھۆی ڕاھێنەری نوێ یانەی مان یونایتد ئارەزووی گرێبەست دەکات و گفت و گۆی لەگەل یاریزانی ناوبراو کردوە، گواردێلای ڕاھێنەری یانەی مان سیتیش ھەوڵی بەدەست ھێنانی دەدات بۆ یانە شین پۆشەکە، بێل لەم وەرزە لە ١٩یاری ١٥گۆڵی بۆ تیپەکەی تۆمارکردوە ھەر چەندە ماوەیەکی زۆریش دووچاری پێکان ببوو.
کارزان کانەبی
Top