ناوی یاریزانەكانی هەڵبژاردەی كوردستان جێگیر نەكراوە
لەسەرچاوەیەكی باوەرپێكراو و نزیك لە راهێنەری هەڵبژاردەی كوردستان خەسرەو گورون تەئكیدی لەوە كردووە، كە ئەم لیستە كۆتایی نییە و راهێنەر سەیری هەردوو یاری رۆژی پێنجشەممە دەكات بۆ ئەوەی لیستی یاریزانەكان یەكلایی بكاتەوە، بەتایبەتی لەسەر بوونی چەند یاریزانێك لە هەمان شوێن بۆ ئەوەی باشترین دەستنیشان بكات.
ئەو سەرچاوە درێژەی بە قسەكانیدا و گووتی: پێنجشەممە رۆژێكی یەكلاكەرەوەی بۆ دەستنیشانكردنی یاریزانەكانی هەڵبژاردەی كوردستان و دەبێتە دواین هەل بۆ ئەوەی متمانەی راهێنەر خەسرەو گورون بۆ ببنەوە.
لە لایەكی دیكەوە تا ئێستا یەكێتی تۆپی پێی كوردستان ناوی یاریزانەكانی بەفەرمی ئاشكرا نەكردووە و بریاری داوە رۆژی شەممە ناوەكان بەفەرمی ئاشكرا بكات ئەمەش ئەوە دەگەینێت، كە تا ئێستا خەسرەو گورون لەسەر یاریزانەكان خۆی یەكلای نەكردیتەوە و چاوەروانی ئەم دوو یارییە گرنگە دەكات بۆ ئەوەی لیستەكە بەفەرمی ئاشكرا بكات.
رێبین رەمزی
