پێنجشەممە دوو یاری گرنگی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان ئەنجامدەدرێت
لە یاریگەی خۆیدا یانەی پێشمەرگەی هەولێر میوانداری یانەی دهۆك دەكات، ئەم یارییە بۆ هەردوو یانە گرنگە، چونكە سەركەوتنی پێشمەرگەی هەولێر لە بەرانبەر شكستی یانەی هەولێر دەبێتە پاڵەوانی خولەكە بە بێ چاوەروانكردنی دواین یاری و یانەی دهۆك هەوڵ دەدات لە رێگەی پێشمەرگەی هەولێر دووبارە هیوای بە دەستهێنانی نازناوەكەی بۆ بگرێتەوە، لەم یارییە تەنیا سەركەوتن دەبێتە فریادۆسی یانەكە.
لە یارییەكی تردا هەردوو یانەی زاخۆ و هەولێر لە یاریگەی نێوەدەوڵەتی زاخۆ رووبەرووی یەكتر دەبنەوە، لەم یارییەدا تەنیا بردنەوە دادەی هەردوو یانەكە دەدات ئەگەر هەوڵی بە دەستهێنانی نازناوی خولەكە بكەن.
وا بریارە هەردوو یاری بەشێوەی راستەوخۆ بگوازرێتەوە بەمشێوەی خوارەوە.
زاخۆ - هەولێر لە كەناڵی ئاسمانی ئەلعراقیە توركمانیە - كەناڵی وار
پێشمەرگەی هەولێر - دهۆك كەناڵی ئاسمانی ئەلعراقیە سپۆرت
ریزبەندی خولەكە بەمشێوەیە:
1- پێشمەرگەی هەولێر 8 خاڵ
2- هەولێر 5 خاڵ
3- زاخۆ 4 خاڵ
4- دهۆك 4 خاڵ
ترددی كەناڵەكان بەمشێوەیە:
كەناڵی ئاسمانی ئەلعراقیە سپۆرت: 12395- 27500- v
كەناڵی ئەلعراقیە توركمانیە: 12437 - 27500- v
كەناڵی وار: 12728 - 27500- v
رێبین رەمزی
