لە ھاوین رۆدریگز دەچێتە ئۆلترافۆرد

لە ھاوین رۆدریگز دەچێتە ئۆلترافۆرد
لە ھاوین رۆدریگز دەچێتە ئۆلترافۆرد
رۆژنامەی ئەکسپرسی بەریتانی ئەوەی ئاشکرا کرد کەوا یاریزانی ھەڵبژاردەی کۆلۆمبیا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی جیمس رۆدریگز لە ھاوینی ئەمساڵ دەچێتە یاریگای ئۆلترافۆرد لەبەرامبەر بڕی ٧٥ملیۆن یۆرۆ گرێبەستێک لەگەڵ یانەی مان یۆنایتد ئەنجام دەدات، رۆدریگزی یاریزانی ھێلی ناوەڕاست لەم ھاوینە یاریگای بەرنابیۆ بە یەکجاری جێدەھێلێت و بەرەوو یانەی شەیتانەکان دەکەوێت رێ بەتایبەتیش دوای ئەوە دێت کەوا لەلایەن زیزۆ یاری پێ نەکراوە وەکو پێویست، رۆژنامە ئینگلیزکە ئەوەشی ئاشکرا کردوە کەوا یانەی مان گرنگی زۆری بەم یاریزانە داوە بۆ ئەوەی بچێتە ریزی تیپەکەیان، بەرپرسانی یانەی مان ئەوەشیان بۆ رۆژنامە ئینگلیزیەکە ئاشکرا کردوە کە بڕی گرێبەستی جیمس تەنیا ٦٠ملیۆن جونەیی ئیستەرلینیە، لە ھاوینی ئەمساڵیش یانەی شاھانە بەیەکجاری دەستبەرداری ئەم یاریزانە دەبێت، رۆدریگزی تەمەن ٢٤ساڵ لە ساڵی ٢٠١٤وە لە یانەی ماناکۆی فەرەنسیەوە پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید کردلە ژێر سەرپەرشتی ئەنشلۆتی ڕاھێنەری ئیتالی ، خۆرخی میندیزی بەرێوەبەری کارەکانی رۆدریگزیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا چەندین یانە گفت و گۆیان لەگەڵ کردوە بۆ ئەوەی جیمس بچێتە ریزی تیپەکەیان ، بەڵام دواجار مانی ھەڵبژاردوە.
کارزان کانەبی
Top