ڕاھێنەری فوتساڵی یانەی ئەفرۆدێت وازی ھێنا

ڕاھێنەری فوتساڵی یانەی ئەفرۆدێت وازی ھێنا
ڕاھێنەری فوتساڵی یانەی ئەفرۆدێت وازی ھێنا
عەباس فەرەج ڕاھێنەری تیپی فوتساڵی یانەی وەرزشیی ئەفرۆدێتی شاری سلێمانی کە ماوەی چەند سالێکە لەگەڵ یانەکەی خەریکی خزمەت کردنی وەرزشی کچانە جگە لەوەی کە توانیویەتی تیپێکی بەھێز لەسەر ئاستی کچان لە یاری فوتساڵ درووست بکات، چەندین کچە یاریزانی بەتوانای بەرھەم ھێنا و توانی دووەمی خولی نایابی کوردستانیش بەدەست بھێنێت بەڵام بەھۆی گرفتی دارایی دەستی لە مەشقی یانەکە کێشایەوە، لەم بارەشەوە عەباس فەرەج بۆ بەشی وەرزشی گوڵان میدیا گوتی"ھۆکاری دارایی بە پلەیی یەکەم دێت کە من وازم ھێنا ھەر چەندە بۆمن کارێکی ئەستەم بوو کە واز لەم تیپە بھێنم ماوەیەکی زۆرە لەگەڵیان ماندووم، پێویست زیاتریش گرنگی بە یاریزانانی تیپەکەمان بدرێت بەشداری کردنیان لە پاڵەوانیتیەکان بەبێ کەم کوری ودابین کردنی پێداویستی بۆیان ،بەڵام ئەمانەی باسم کرد ھیچ وەکو پێویست نییە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نابێت یاریزان مافی خۆی وەرنەگرێت بێگومان یاریزانەکانی من ئێستاش ڕکابەری عێرتق ئەکەن نەک کوردستان ئیتر ئەوەیە دەبێت ژیان ھەوڵی بۆ بدرێت، ئێستاش من بڕیاری خۆم داوە و سوورم لەسەر دەست لەکارکێشانەوەم بەڵام ئیدارەی یانەکەمان بەردەوامن لەگفت و گۆکردن بۆ ئەوەی بمگەرێنەوە.
کارزان کانەبی-سلێمانی
Top