پێشمەرگەی ھەولێر چاوی لە نازناوە

پێشمەرگەی ھەولێر چاوی لە نازناوە
پێشمەرگەی ھەولێر چاوی لە نازناوە
سەرکەوتنی یانەی پێشمەرگەی ھەولێر لە یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان بۆ چوار گۆشەی زێرین دەسکەوتێکی باش بوو بۆ یانەکە، بەڵام سەرەڕای کۆمەلێک گرفتی دارایی یاریزانانی یانەکە سوورن لەسەر بەدەست ھێنانی ئەنجامی شایستە لە یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی نایابی یانەکانی کوردستان، یاریزانانی یانەکەی پیرمام ٣مووچە و یەک دینار لە مووچەکانیان وەرنەگرتووە بەڵام ناتوانن دەستبەرداری ھیچ ئەنجامێکی باشی یانەکەیان بن چونکە ئەوان بە پێشمەرگەی بەرامبەر یانەکان یاری دەکەن، لەم بارەشەوە سەمیر بابۆ راھێنەری پێشمەرگەی ھەولێر بۆسایتی وەرزشی گوڵان گوتی" ئێمە ئەم چوار یانەی کە سەرکەوتووین بۆ چوار گۆشەی زێرین ھەموومان یانەی باشین و خاوەن ئاستی خۆمانین بەش بەحاڵی خۆشم وەکو ڕاھێنەر من ھەموو یانەکان بەربژێر دەکەم بۆ بەدەستھێنانی نازناوی خولەکە، ئێمەش وەکو پێشمەرگەی ھەولێر نەکۆلی ناکەین کە تیپێکی بەھێزن و خاوەن پێگەی خۆمانین ، بەڵام لە بەدەستھێنانی نازناوەکەش نزیکین وەکو ھەموو یانەکانی تر و شەڕی بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستەش دەکەین لە یارییەکانی چوار گۆشەی زێرین، لە بارەی گرفتەکانی تیپەکەش کە ئەمساڵ یانەکان زۆربەیان گرفتی داراییان ھەبووە سەمیر گوتیشی " بەلێ ئێمەش گرفتێکی سەختی دارایمان ھەیە چونکە تاکو ئێستا یەک یاریزانمان نییە ھیچ بڕە پا رەیەکی گرێبەستی ئەمساڵی وەرگرتبێت ڕەنگە یانەی تر ھەبێت پێیان درا بێت جگە لەمەش یاریزانانی ئێمە مووچەی سێ مانگی یاریزانانی خۆمان نەداوە ، بەڵام یاریزانان ھەر بەردەوامن لە مەشقەکانیان و بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لە رووی تەکنیکیەوە ھیچ گرفتێکی ئەوتۆمان نییە وەکو گرفت ، یاریزانانی ئێمە خۆشەویستیان بۆ یانەکەیان ھەیە بۆیە دەستبەرداری ھیچ شتێک نابن لە یانەی پێشمەرگەی ھەولێر جگە لەوەش یاریزانانی ئێمە بە پلەی یەکەم سەرکەوتووینە بۆ چوار گۆشەی زێرین تاکو ئێستا پاداشتیش نەکراوین لەلایەن دەستەی کارگێڕی تیپەکەمان ، بەڵام خۆشەویتسیتکی بەتین لە نێوان یاریزانانی پێشمەرگەی ھەولێر ھەیە کە ئەم یەک رێزی و یەک خێزانیە وای لە ئێمە کردوە کە خۆشیەکانمان بەیەکەوەبێت و ھەوڵ و ھیمەتی ھەموو لایەک بتوانین شەڕی ئەنجامی شایستە بکەین لەم وەرزە و ھیواشمان ئەوەیە ئەنجامەکانمان بە دڵی ھەموو لایک بێت لە ئێستاشدا یانەکە پێشەنگی تیپەکانە بە ٨خاڵ و دوویاری بەرامبەر ھەولێرودھۆک ماوە.
کارزان کانەبی-پیرمام
Top