شەری داعش... كورانی و كچانی مەخمور لە وەرزش ناوەستێنێت

شەری داعش... كورانی و كچانی مەخمور لە وەرزش ناوەستێنێت
چالاكی وەرزشی و دێدەوانی پەروەردەی مەخموور، ساڵانە چالاكییەكانی لەسەر ئاستی قوتابخانەكانی سنووری خۆی ساز دەكات, بۆ ئەمساڵیش ئەگەرچی قەیرانی دارایی و شەڕی نەگریسی داعش ڕووبەڕووی ناوچەكە بووەتەوە، بەڵام وەك وەڵامێك بۆ دوژمنانی كوردستان و مەخموور، بەشی چالاكی وەرزشی و دێدەوانی پەروەردەی مەخموور، چوار خولی وەرزشی بۆ قوتابخانەكانی نێو شارۆچكەی مەخموور كردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 11 ـی نیسانی 2016 لە هۆڵی چالاكی هونەری قوتابخانەكان، بە ئامادەبوونی (رزگار محەممەد) قائیمقامی شارۆچكەی مەخموور و مامۆستا (عەباس محەممەد) بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور، سەرپەرشتیارانی پەروەردەی و ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایان و قوتابیان، رێوڕەسمی دابەشكردنی خەڵات بەسەر قوتابخانە و قوتابییە سەركەوتووەكان دابەشكرا.
سەرەتای ڕێوڕەسمەكە بە خولەكێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان دەستیپێكرد، دواتر مامۆستا (عەباس محەممەد) لە وتارێكی كورتدا باسی لە گرینگ وانەی وەرزشی لە قوتابخانەكان كرد، دواتر (ڕزگار محەممەد) قائیمقامی مەخموور لە وتەیەكیدا دەستخۆشی لە مامۆستایان و قوتابییانی سەركەوتوو كرد، هیوای بەردەوامی لەم چالاكییە وەرزشییانە خواست و ئامادەیی خۆیشی بۆ هەر پێداویستییەكی وەرزشی دەربڕی.
بۆ زانین، لە سەرجەم چالاكییەكان زیاتر لە 20 قوتابخانەی نێو مەخموور و (200) قوتابی لە هەردوو ڕەگەز بەشدار بوون.
ئەنجامی كۆتایی لە چالاكییە وەرزشییەكان بەم شێوەیە بوو:
لەسەر ئاستی قوتابخانە بنەڕەتییەكانی كوڕان لە یاری فوتساڵ
1-قوتابخانەی (چرا)، 2-قوتابخانەی (كوردستان)
لەسەر ئاستی قوتابخانە بنەڕەتی و ئامادەییەكانی كچان لە یاری فوتساڵ
1-قوتابخانەی (میدیا)، 2-قوتابخانەی (چرا)
لەسەر ئاستی قوتابخانە بنەڕەتی و ئامادەییەكانی كوڕان لە یاری فوتساڵ
1-قوتابخانەی (كاوەی ئاسنگەر)، 2-قوتابخانەی (بلیمەت)
ئا. هەردی مالیك
Top