سبەی تیروپشكی یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی 2018 ئەنجام دەدرێت

سبەی تیروپشكی یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی 2018 ئەنجام دەدرێت
وا بریارە سبەی سێشەممە لە شاری كوالامپۆر-ی پایتەختی مالیزیا تیروپشكی قۆناغی سێیەم و كۆتایی یارییەكانی پالاوتنی كیشوەری ئاسیا بۆ جامی جیهانی 2018 ئەنجامبدرێت، كە تیاییدا 12 هەڵبژاردە سەركەوتن بۆ قۆناغی كۆتایی بەسەر دوو كۆمەڵە دابەش دەكرێن و لە هەر كۆمەڵەیەك دوو هەڵبژاردە راستەوخۆ دەچێتە جامی جیهانی 2018 لە وڵاتی رووسیا و خاوەنی پلەی سێیەمی هەردوو كۆمەڵە دژی یەكتر یاری دەكەن براوەی یارییەكە رووبەرووی هەڵبژاردەیەكی كیشوەری كۆنكاف دەبێتەوە، یارییەكانی ئەم قۆناغە بەشێوازی خول بە دوو قۆناغ بەرێوە دەچێت.
هەر 12 هەڵبژاردەی سەركەوتوو بەسەر شەش ئاست دابەش كراون بەمشێوەیە:
ئاستی یەكەم: ئێران - ئوستراڵیا
ئاستی دووەم: كۆریای باشوور- ژاپۆن
ئاستی سێیەم: سعودیە - ئۆزباكستان
ئاستی چوارەم: ئیمارات - چین
ئاستی پێنجەم: عێراق - قەتەر
ئاستی شەشەم: سوریا - تایڵاند
هەر لەگەڵ تەواوبوونی تیروپشك راستەوخۆ خشتەی یارییەكان و كاتی بەرێوەچوونی دیاری دەكرێت.
جێگەی باسە لەم تیروپشكە رەحیم حەمید یاریدەدەری راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی عێراق یحیی عەلوان نوێنەرایەتی عێراق دەكات.
رێبین رەمزی
Top