نرخی ھازارد ١٠٠ملیۆن یۆرۆیە
یانەی چێلسی ئینگلیزی بەفەرمی نرخی ئیدین ھازاردی ڕاگەیاند ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا داشکانی کردوە بۆ ھەر یانەیەک کە ئارەزووی بەدەستھێنانی ئیدین ھازاردی یارزانی بەلجیکی بکات لە یاریگای ستامفۆرد بریدج بۆ تیپەکەی ، بەرپرسانی یانەی بلوز ڕازی بووینە لەسەر جێھیشتنی ھازارد بۆ ھەریانەیەک کە ئامانجیان ئەم یاریزانە بێت، رۆژنامەی سەنی بریتانیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کۆنتی ڕاھێنەری تازەی یانەکەش ئارەزووی مانەوەی ھازارد دەکات لەگەڵ تیپەکەی بۆ سالێکی تریش ، سەن ئەوەشی ئاشکرا کردوە کەوا کە بەرپرسانی یانەکە ئامادەن بۆ دەستبەرداربوون لەم یاریزانە بەلجیکیە بەرامبەر بڕی ١٠٠ملیۆن یۆرۆ ئەوکاتە ڕازی دەبن بۆ ئەوەی دەستبەرداری ببن، چەند یانەیەکیش چاوی لەسەر ئەم یاریزانەیە بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ بکەن لە ھاوینی ئەمساڵ ھەریەک لە یانەکانی ریال مەدرید و پاریس سان جێرمان ھەوڵی ئەوەیان داوە ئەم یاریزانە ڕازی بکەن ئەم دوو یانەیەش بڕی ٧٥ملیۆن یۆرییان تەرخان کردوە بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە ، ڕ’نگە بەرپرسانی یانەی بلوز ئامادەبن بەم بڕە پارەیە دەستبەرداری ھازارد بن، ناوبراو خولی ئینگلیزی و نازناوی باشترین یاریزانی ئینگلتەرای لەگەڵ یانەی بلوز بەدەستھێناوە.
کارزان کانەبی
