ئەنجامی یارییەكانی خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی دەست لەسەر ئاستی كچان

ئەنجامی یارییەكانی خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی دەست لەسەر ئاستی كچان
ئەمرۆ یەكشەممە لە شاری هەولێر یارییەكانی خولی نایابی كوردستان لەسەر ئاستی كچان دەستی پێكرد بە بەشداریكردنی شەش یانە (ئەفرۆدێت، قەڵای توركمان، ئافرەتانی هەولێر، ئافرەتانی كەركووك، كۆیە، خاك) و یارییەكان بەشێوازی خول بە یەك قۆناغ ئەنجام دەدرێت و یارییەكانی هەفتەی یەكەم لە هۆڵی داخراوی شەهید فرەنسۆ هەریری بەرێوەچوون و ئەنجامی یارییەكانی هەفتەی یەكەم بەمێشوەیە بوو.
ئەفرۆدێت - قەڵای توركمان 9-8 گۆڵ
كۆیە - خاك 8-5 گۆڵ
ئافرەتانی هەولێر - ئافرەتانی كەركووك 22-10 گۆڵ.
و لە شاری كەركووك یارییەكی پێش وادەی خۆی لە خولەكە ئەنجامدرا، كاتێك ئافرەتانی كەركووك توانی بە ئەنجامی (16-5) گۆڵ لە یانەی خاك بباتەوە.
خشتەی یارییەكانی رۆژی دووشەممە بەمشێوەیە:
كۆیە - ئەفرۆدێت لە هۆڵی یانەی كۆیە
ئافرەتانی هەولێر - قەڵا لە هۆڵی شەهید فرەنسۆ هەریری
جێگەی باسە هەر یانەیەك زۆرترین خاڵ كۆبكاتەوە دەبێتە پاڵەوانی خولەكە.
رێبین رەمزی
فۆتۆ: سانی ناسح
Top