ئەمڕۆ قەڵا و ئەفرۆدێت رووبەرووی یەکتری دەبنەوە
ئەمڕۆ قەڵا و ئەفرۆدێت رووبەرووی یەکتری دەبنەوە
بڕیارە ئەمڕۆ یەک شەممە لە پایتەختی کوردستان لە ھۆڵی داخراوی یانەی وەرزشیی ھەولێر یارییەکانی خولی نایابی تۆپی دەستی کچانی یانەکانی کوردستان بەبەشداری شەش یانەی شارەکانی کوردستان و لەژێر چاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی ھەرێمی کوردستان و بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی تۆپی دەستی کوردستان یارییەکانی خولەکە دەست پێدەکات، لە یەکەم یاری خولەکەش ھەردوو تیپی کچانی قەڵای ھەولێرو ئەفرۆدێتی شاری سلێمانی ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش کچانی ھەردوو تیپ ئامادەکاری باشیان کردوە یارییەکەش لە کاتژمێر١ی دوای نیوەرۆ بەریوە دەچێت، لە یاری دووەمیش لە کات ٣٠-٢دوای نیوەرۆ ھەردوو تیپی کچانی خاکی کەرکووک و کۆیە بەیەک دەگەن بۆ ئەم یارییەش ھەردوو تیپ ئامادەکاری باشیان کردوە، لە یاری سێ یەمیش ھەردوو تیپی ئافرەتانی ھەولێرو ئافرەتانی ھەولێر لە کاتژمێر٣٠-٣عەسر بەیەک دەگەن .
کارزان کانەبی
