مان سیتی پارەیەکی خەیاڵی بۆ یاریزانێک تەرخان دەکات

مان سیتی پارەیەکی خەیاڵی بۆ یاریزانێک تەرخان دەکات
مان سیتی پارەیەکی خەیاڵی بۆ یاریزانێک تەرخان دەکات
رۆژنامەکانی ئینگلتەرا ئەوەیان ئاشکرا کردوە کەوا بەرپرسانی یانەی مان سیتی تامەرزۆن بۆ مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی یانەی بۆرسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ئۆبامینگ کە ئەم یاریزانە ئەم وەرزە لە خولی یانەکانی ئەڵمانیا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە سەڕەنجی ڕاھێنەری تازەی یانەی مان سیتی گواردێلای بۆ خۆی ڕاکێشاوە بۆ ئەوەی ناوبراو بەرپرسانی یانەکە ھەرەسان بکات بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە مۆربکات، پێگەی ئەلیکترۆنی دە سپۆرتی فەرەسنی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا یانەی مان سیتی کێبرکێیەکی بەھێز دەکات بۆ ئەوەی بتوانی ئۆبامینگ بگوازیتەوە ریزی تیپەکەی ، رۆژنامەی دیلی ستاری ئینگلیزیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کە بەرپرسانی یانە ئینگلیزییەکە بڕی ٧٨ملیۆن جونەیی ئیستەرلنیان بۆ ئۆبامینگ ئامادە کردوە بۆ ئەوەی لە برۆسیادا بیرفێنن ، جگە لەم یانەیەش ھەریەک لە یانەکانی ریال مەدرید و مان یونایتد و ئەرسناڵ ھەوڵی پەڵکێشکردنی ئەم یاریزانەیان داوە ، ئەم رۆژنامەیە ئەوەشی ئاشکرا کردوە کەوا پیپ گواردێلا ئامادەیی ئەوەی دەربریوە بۆ ڕازی کردنی بەرپرسانی یانەی برۆسیادۆرتمۆند ویلڤریدبۆنی ھێرشبەری یانەکەی بداتە ئەو یانەیە ئەڵمانیا بۆ بەدەستھێنانی ئۆبامینگ، یاریزانی ناوبراویش ئەمساڵ ٣٦ گۆڵی بۆ تیپەکەی تۆمارکردوە لە خولە جیاوازەکان.
کارزان کانەبی
Top