رۆنالدۆ داوای مووچەیەکی بەرز لە مان یونایتد دەکات
دوای ئەوەی کریستانۆ رۆنالدۆی ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ڕازی بوو بەوەی بچێتەوە ریزی یانە کۆنەکەی کە مان یونایتدی ئینگلیزییە لە ھاوینی ئەمساڵ بەرامبەر بە بڕی ٦٠ملیۆن یۆرۆ، بەڵام کریست مەرجی خۆشی ھەیە بۆ یانەی شەیتانەکان، رۆنالدۆ ئەوەشی بە کارگێڕانی یانە کۆنەکەی خۆی گوتووە دەبێت مووچەکەی لە مووچەی ڕاھێنەری تیپەکە زیاتر بێت، رۆژنامەی دایلی ئکسپرس ئەوەی ئاشکرا کردوە کە رۆنالدۆ بە بەرپرسانی یانەی مانی گوتوە دەبێت مووچەکەی زیاتر بێت لە مووچەی خۆزی مۆرینھۆ ، ھاندەرانی یانەی مانچستەر یونایتدیش داوای گەڕانەوەی رۆنالدۆیان کردوە بۆ قەڵای سورپۆشەکان و گەڕانەوەی بۆ یاریگای ئۆلترافۆرد، بۆیە بەرپرسانی یانەی مان بۆ بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لە وەرزی نوی خولی نایابی یانەکانی ئینگلیزی دەیانەوێت کۆمەلێک ئەستێرە گوازنەوە ریزی تیپەکەیان و خۆزیش کار بۆ ئەوە دەکات.
کارزان کانەبی
