لە چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی کوردستان
پێشمەرگەی ھەولێرو زاخۆ خاڵەکانیان دابەشکرد
کارزان کانەبی
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە پیرمام لە سەر یاریگای یانەی وەرزشیی پێشمەرگەی ھەولێر بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ھاندەرانی وەرزشیی ھەردوو یانەی پێشمەرگە و زاخۆ ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ لەگەڵ دەست پێکی فیکەی ناوبژیوانی یارییەکە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن لە یارییەکە ھەموو ھەولێکیان بۆ بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە بوو بۆ ئەوەی بتوانن کێبرکێ لەسەر ئەنجامی شایستە بکەن، لەم ناوەشدا ناوبژیوانی یارییەکە لێدانێکی سزای بۆ یانەی پێشمەرگە ھەژمارکردو ئەحمەد سەلار سەرکەوتوانە تاکە گۆڵی یارییەکەی بۆ تیپەکەی تۆمارکرد، لەبەرامبەریشدا یاریزانانی یانەی زاخۆ فشاری زۆریان درووست کرد بۆ ئەوەی بتوانن گۆڵی یەکسان بوون تۆمار بکەنەوە لەم ناوەشدا یاریزانی زاخۆ رێبەر محەمەد توانی گۆڵی یەکسان بوون تۆماربکات و یارییەکەش بە یەکسان بوونی ھەردوو یانە بە گۆلێک و بەخالێک کۆتایی ھات ، پێشمەرگە کۆی خاڵەکانی بۆ ٨خاڵ بەرز کردەوە زاخۆش بە ٤خاڵ لە پلەی سێ یەم مایەوە.
