ئەرسەلان جەلال دەستی لە مەشقی یانەی نەورۆز کێشایەوە
لەگەڵ ئەوەی ئەرسەلان جەڵال ڕاھێنەری یانەی وەرزشیی نەورۆز بۆ ماوەی دوو وەرز و نیو لە ریزی یانەی نەورۆز وەکو سەرپەرشتیاری تۆپی پێی یانەکە دەست بەرکار بووە لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان ئەنجامی پێویستی بەدەستھێناوە لە ماوەی ڕابردوو ، بەڵام بەھۆی تەواو بوونی ماوەی گرێبەستەکەی دەستی لە مەشتی یانەی نەورۆز کێشایەوە لەم بارەشەوە ئەرسەلان جەلاڵ بە سایتی گوڵات سپۆرتی ڕاگەیاند گوتی" من ماوەی دوو وەرز و نیوە لە ریزی ئەم یانەیە کار دەکەم وەکو ڕاھێنەر ھیچ گرفتێکم لەگەڵ یانەکە نەبووە لە خولی نایابی کوردستان ، بەڵام ماوەی گرێبەستەکەم بە کۆتایی ھات لەگەڵ یانەی نەورۆز بۆیە بە رێکەوتنی ھەردوولامان دەستم لە پۆستی ڕاھێنەرایەتی یانەکە کێشایەوە ، وەرزی ئەمساڵیش یانەی نەورۆز داوای مانەوەی کردبوو لە خولی نایابی کوردستان سوپاس بۆ خوای گەورە توانیمان ئامانجەکەمان بپێکین لە ئێستاشدا لە ھیچ یانەیەک نیمە گرێبەستم لەگەڵ ھیچ یانەیەکی وەرزشی نەداوە .
کارزان کانەبی-سلێمانی
