وا بریارە لە رۆژی 28ی مانگی داهاتوو یارییەكانی پاڵەوانێتی كۆنیفا بۆ تۆپی پێی بۆ هەرێمە بێ وڵاتەكان لە هەرێمی ئەبخازیا ئەنجام بدرێت، بە بەشداریكردنی 12 هەڵبژاردە بەسەر چوار گۆمەڵە دابەشكراون، لە هەر كۆمەڵەیەك دوو هەڵبژاردە بۆ قۆناغی هەشت سەردەكەوێت پاشان یارییەكان بەشێوازی دەرچوون بە یەك دۆران ئەنجام دەدرێت، دوای ئەنجامدانی تیروپشك هەڵبژاردەی كوردستان لە كۆمەڵەی دووەم شانبەشانی هەڵبژاردەكانی (سكیزیلاند، كۆریای یەكگرتوو) یاری بكات، خشتەی یارییەكانی هەڵبژاردەی كوردستان لەم پاڵەوانێتیە بەمشێوەیە:
كوردستان - سكیزیلاند 30-5-2016 كاتژمێر 8ی شەو
كوردستان - كۆریای یەكگرتوو 31-5-2016 كاتژمێر 8ی ئێوارە
دواتر یارییەكانی قۆناغی هەشت و چوار گۆشەی زێرین ئەنجام دەدرێت، پاشان لە رۆژی (5/6/2016) یاری كۆتایی پاڵەوانێتیەكە ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی