پێنجشەممە كۆنگرەی هونەری خولی تۆپی دەستی كچان-ی كوردستان ئەنجام دەدرێت

پێنجشەممە كۆنگرەی هونەری خولی تۆپی دەستی كچان-ی كوردستان ئەنجام دەدرێت
وا بریارە سبەی پێنجشەممە لە شاری هەولێر كۆنگرەی هونەری خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی دەستی كچان ئەنجام بدرێت.
لەمباریەوە بێجان ئیبراهیم لە لێدوانێكی تایبەتدا گوتی: لەم كۆنگرە هونەریە بەفەرمی بریاری كاتی بەرێوەچوونی خولەكە دەدین و هەروەها شوێنی ئەنجامدانی خولەكەش دەستنیشان دەكەین، چونكە یارییەكان بەشێوازی خول بە یەك قۆناغ ئەنجام دەدرێت بۆ دەستنیشانكردنی پاڵەوان.
لە درێژەی قسەكانیدا بێجان ئیبراهیم گوتی: تا ئێستا هەریەكەل یانەكانی (ئافرەتانی هەولێر، قەڵا، ئەفرۆدێت، كۆیە، فەتات كەركووك، خاك) بریاری بەشداریكردنیان لەم پاڵەوانێتیە داوە.
جێگەی باسە بەهۆی قەیرانی دارایی و برینی بودجەی لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان زۆربەی یەكێتیە وەرزشیەكان چاڵاكییەكانیان ئیفلج بووە.
رێبین رەمزی
Top