پاڵەوانێتی تێنسی سەر زەوی عێراق لە هەولێر دواخرا

پاڵەوانێتی تێنسی سەر زەوی عێراق لە هەولێر دواخرا
وا بریار بوو سبەی پێنجشەممە لە شاری هەولێر لە یاریگاكانی ئەكوا پارك پاڵەوانێتی عێراق بۆ تێنسی سەر زەوی ئەنجام بدرێت لەسەر ئاستی كوران و كچان، بەڵام بەشێوەیەكی كتوپر پاڵەوانێتییەكە دواخرا.
یەكێتی تێنسی سەر زەوی عێراق بەمەبەستی بەشداریكردن لە پاڵەوانێتی ئەنتاڵیا بۆ تێنسی سەر زەوی لەسەر ئاستی كوران و كچان، بریاری دا رۆژی پێنجشەممە پاڵەوانێتیەك لە شاری هەولێر بۆ یاریزانانی تەمەن (8) تا (12) ساڵ بدات بەمەبەستی دەستنیشانكردنی هەڵبژاردەی عێراق بۆ ئەم پاڵەوانێتیە، كەچی ئەمرۆ بەشێوەیەكی كتوپر یەكێتیەكە بریاری دواخستنی پاڵەوانێتیەكەی دا بە بێ هیچ روونكردنەوەیەك.
بە پێی سەرچاوەكان رەنگە پاڵەوانێتیەكە لە شاری هەولێر بۆ شارێكی تری عێراق بگوازرێتەوە و هەروەها تا رادەیەكی زۆریش هەڵبژاردەی عێراق بەشداری لە پاڵەوانێتی ئەنتاڵیا ناكات.
جێگەی باسە چاوەروان دەكرا كور و كچە یاریزانانی دهۆك و هەولێر كۆنترۆڵی پاڵەوانێتیەكە بكەن و پلەكانی یەكەم و دووەم لەسەر ئاستەكان بۆ خۆیان مسۆگەر بكەن.
Top